هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

عێراق و توركیا ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە

دوای كۆبونەوەیان، شاندی عێراق و توركیا راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و جەخت لەوە دەكەنەوە، پارتی كرێكارانی كوردستان بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هەردوو لایان و ڕایانگەیاند، بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان لە خاكی عێراق پێشێلكردنی دەستووری عێراقە.
دوێنێ، شاندی باڵای توركیا گەیشتنە بەغدا، كە پێكهاتوون لە هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا، یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیا و ئیبراهیم كاڵن، سەرۆكی میت و لەگەڵ شاندیعێارق كۆبونەوە كە پێكهاتبوون لە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە، سابت محەممەد سەعید، وەزیری بەرگریی، قاسم ئەعرەجی، راوێژكاریی ئاسایشی نیشتمانی و فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، هاوكات رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم.
دوای كۆتاییهاتنی كۆبونەوەكەیان ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاكردەوە و تێیدا هاتووە، پارتی كرێكارانی كوردستان هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی عێراق و توركیا و بوونی لەناو خاكی عێراقدا پێشێلكردنی دەستووری وڵاتە.
وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە، لە كۆبوونەوەكاندا جەخت لە یەكگرتوویی سیاسیی، سەروەریی و یەكێتیی خاكی عێراق كراوەتەوە، جەخت لەوە كرایەوە كە پارتی كرێكارانی كوردستان هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی عێراق و توركیا و باس لەوەكراوە، كە بوونی پەكەكە لە خاكی عێراق پێشێلكردنی دەستووری عێراقە.
لە بەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو، لە كۆبونەوەكەدا باس لە ئامادەكارییەكانی سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا لە دوای مانگی رەمەزان بۆ عێراق كراوە تاوەكو سەردانەكە سەركەوتوو بێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار